مەلا بەختیار: یەكێتی و گۆڕان هاوپەیمانێتییەكەیان له‌ناچارییە و لەبەر مەترسیی سەرەنجامی هەڵبژاردنە

ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى هۆكارى پێكهێنانى هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ى نێوان يه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان زانيارى نوێ ده‌خاته‌ ڕوو وده‌لێ:هاوپەیمانێتییەكەی نێوان يه‌كێتى و بزووتنەوەی گۆڕان ناچارییە و لەبەر ئەوە نییە كە هەردوو حزبەكە بەهێز بن، بەڵكوو لە ترسی سەرەنجامی هەڵبژاردنە.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی له‌ نووسینێكدا له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك به‌ناونيشانى (هەڵبژاردن و هاوپەیمانیی یەكێتی – گۆڕان) نووسيوويه‌تى: ”سیستەمی لیستگەرایی هەڵبژاردنی ئەمجارە، هاوسەنگییەك لە نێوان توانای كاندید و كاریگەریی حزبەكان لە مەحەك دەدات. زۆرن ئەوانەی پێیان وایە، زۆربەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پێشووی لیستی كراوە، دەنگی خۆیان بووە. ئەمجارەیان بۆیان دەردەكەوێ‌، لافەكانیان چەند بڕ دەكات“.

مه‌لابه‌ختيار له‌ نووسينه‌كه‌يدا ده‌شلێت:”  حزبەكان بۆیە سووربوون لەسەر سیستەمی لیستگەرایی بازنەیی،  هۆكارەكەی بەدی نەهێنانی دروشمەكان و دۆخی نالەباری دەسەڵاتەكان و متمانەی لاوازی جەماوەرە بە پرۆسەی هەڵبژاردن و لایەنەكان، لەبەر گەندەڵی و نادادپەروەری.

ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانسه‌باره‌ت به‌ هۆكارى پێكهێنانى هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ى نێوان يه‌كێتى و گۆڕان يش نووسيوويه‌تى: ”لە كوردستاندا تاكە هاوپەیمانی، یەكێتی و گۆڕان رایانگەیاند. بێگومان، ئەمە لەبەر ئەوە نییە هەردوولا بەهێزن. بەڵكوو لەبەر مەترسیی سەرەنجامی هەڵبژاردنە“.

لە كۆتاییشدا مه‌لابه‌ختيار جارێكى تر بۆ هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ نووسیویەتی: ”هاوپەیمانیی ناچاری..گولاجەو عیلاج نییە“.

 

Back to top button