زەریف داوای لێبوردن دەكات

دوای هەفتەیەک لە مشتومڕی بەربڵاو ی وەزیری دەرەوەی ئێران ، محەمەد جەواد زەریف لە میانەی تۆمارێکی دەنگی دزەکردوو ڕەخنەی لە ڕۆڵی گاردی شۆڕش و بە تایبەت قاسم سلێمانی فەرماندەی سلێمی هێزی قودس لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران گرتبوو ، دواجار زەریف لە پۆستی ئینستگرام دا ، داوای لێبوردنی لە بنەماڵەی قاسم سولەیمانی کرد .

ئاژانسی هەواڵی (IRNA) بە وتەی بەشی زانیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە داوای لێبوردنەکەیدا دەڵێت، کە دیالۆگەکەی بە مەبەستی “شیکردنەوەی ساتێکی مێژوویی، سنووردار بووە”، وە مەبەستی “ڕووشاندنی هەستەکان” ی بنەماڵەی قاسم سولەیمانی و “بە تایبەت زەینەب”ی کچی ئەو نەبووە.

ھەروەھا زەریف دەڵێت هەندێک لە هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی ئەمە وەک ئامرازێک بۆ ناسەقامگیرکردنی پێکەوەیی خەڵک لە ئێران یان دروستکردنی ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییە کورتخایەنەکان.”

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button