ئه‌مریكا ره‌تی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتبێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ده‌ستگیر كراوانی هه‌ردوو وڵات
دوا ئه‌وه‌ی له چه‌ند میدیایه‌كی ئێرانی بڵاوكرایه‌وه كه ئێران ئه‌مریكا رێككه‌وتوون بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زیندانی كراوانی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا ئه‌و راپۆرته‌ی میدیاكانی ئێرانی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند هیچ رێككه‌وتنێك له‌و باره‌یه‌وه نه‌ركراوه.
ڕوبن کلاین راوێژکاری کۆشکی سپی كه‌ناڵی (CNN )ی ئەمریکای ڕاگەیاندووەبە هیچ شێوەیەک ڕێککەوتن نییە بۆ ئازادکردنی ئەوچوار هاوڵاتییە ئەمریکەیەی لە ئێران دەستبەسەرن و پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی گیراوان هه‌ولێكی بێبنه‌ماو دووره له راستی.
هه‌روه‌ها راوێژکاری کۆشکی سپی راشیگه‌ییاند بە بایەخەوە کاردەکەن بۆ گێڕانەوەی ئەو هاوڵاتیە ئەمریکیانە بۆ نیشتیمان، ئەویش کاتێک سەردەکەون، ئاشکراشە دڵخۆش دەبین بە راگەیاندنی هەواڵێکی لەو شێوەیە