چۆن خۆت لە سترێس دەپارێزیت؟

خواكوڕك

دەتوانیت كە بە چەند خاڵێكی سادە خۆت لە سترێس و كاریگەرییەكانی سترێس بپارێزیت:
• خۆت فێری ئەوە بكە كە كاتت رێكبخەیت، بەمەوە دەتوانیت بە كەمترین سترێس كاری زیاتر ئەنجام بدەیت.
• بەردەوام بیر لە شتە گرنگەكان بكەرەوە و ئەنجامیان بدە پێَش بیركردنەوە لە شتە لاوەكییەكان.
• بە هەموو رێگایەكی هێمن و باشتر بەرەنگاری كێشەكان ببەوە، چونكە كێشەكان بەشێكن لە ژیان.
• ئەمە هەڵسەنگێنە بزانە كە تا ئێستا چۆن مامەڵەت لەگەڵ سترێسدا كردووە. بیر لە رێگای تریش بكەوە كە لەوانەیە باشتر رێگری لە سترێس بكەن.
• گرنگی زۆر بە خۆت بدە.
• كاتێكی باش بۆ حەسانەوە تەرخان بكە.
• هەوڵ بدە كە بە رێگای نوێ بیربكەیتەوە، ئەگەر دركت بەوە كرد كە دەبێتە هۆی ناڕحەتی ئەوا بە زووترین كات واز لەم بیركردنەوەیە بێنە.
• قسە بكە، بێدەنگی لە پێویستییەكان دوچاری سترێست دەكات و بیركردنەوەی نێگەتیڤ خراپتر دەكات.
• دوودڵ مەبە لە داواكردنی یارمەتی، ئەو كەسانەی كە پەیوەندی باش و بەهێزیان لەگەڵ خێزان و هاوڕێكاندا هەیە ئەوا باشتر مامەڵە لەگەڵ سترێسدا دەكەن.
• هەندێك جار سترێس لە تواناكانت گەورتر دەبێت كە لەوانەیە هەرگیز نەتوانیت بە تەنیا بەرەنگاری بیتەوە، بۆیە داواكردنی هاركاری لە ئەندامێكی خێزان یان هاوڕێیەك سوودی دەبێت، لەوانەشە كە هەندێك جار پێویستیت بە راوێژكارێك بێت.

سه‌رچاوه‌/ پێگه‌ی ده‌رونناسی راوێژكار

Back to top button