ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاند: “نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێک دەگاتە هەولێر و ئامانجی سەردانییەکە سیاسییە”.
سەرچاوەکە گوتیشی: “سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆهەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە”.

 

س: رووداو

Back to top button