سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتامهیهكى له‌جێنشینی ئه‌بو زه‌بیه‌وه پێده‌گات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاری، كونسولى گشتیی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی (ئیمارات) كرد.
له دیدارێكدا كونسوڵی گشتیی ئیمارات سڵاو و ڕێزی به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و جێنشینی ئه‌بو زه‌بی به نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند و بانگهێشتنامه‌یه‌كى شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان، بۆ سه‌ردانى ئیمارات، ڕاده‌ستی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد كه تیایدا خواستى ئیماراتى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سڵاو و ڕێزی خۆی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان گه‌یاند و سوپاس و خۆشحاڵیی خۆیانى به بانگهێشته‌كه‌یان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند له كاتێكی گونجاو‌دا بۆ هه‌ردوولا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی و حكوومه‌ت و گه‌لی ئیمارات به‌رز نرخاند.
تاوتوێكردنی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق به‌گشتی، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات و گرنگیی زیاتر په‌ره‌پێدانیان له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.