دوو کەس لە کاتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە له‌شارى هه‌ولێر دەستگیرکران
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان رايده‌گه‌ينێت : دواى چاودێرييه‌كى وورد بۆ باندێكى بارزگانى مادده هۆشبه‌ره‌كان توانيان دوو كه‌س به برێك مادده‌ى هۆشبه‌ر له شارى هه‌ولێر ده‌ستگير بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ى به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆلينه‌وه كراون .
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ئاسايشى هه‌ولێر له راگه‌يێندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك ) كه‌وتووه تێدا هاتووه:” به‌چاوه‌كراوه‌يى و هه‌وڵ و كۆششێكى زۆرى ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان دواى چاودێرىه‌كى وورد بۆ باندێكى بازرگانى مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مرۆ رێكه‌وتى 3 ى 4 ى 2021 له شارى هه‌ولێر له‌كاتى كرين و فرۆشتن توانرا دوو كه‌س ده‌ستگيربكرێت به‌ناوه‌كانى ( ا – ا -هـ ) و ( هـ _ ك _ ن ) .
له راگه‌يێندراوه‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌روه‌ها هاتووه كه ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ده‌ستگيركراون بڕى (1,240) يه‌ك كليۆ و دووسه‌دوچل گرام (هيرۆين) و بڕى (200) دووسه‌د شيت حه‌بى هۆشبه‌رى ( ترامادۆل) له‌ده‌ستيان گيرا.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌شلێت:” تۆمه‌تباره‌كان به‌پێى مادده‌ى 25 ى ياساى مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوى لێكۆلينه‌وه‌يان بۆ كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ى به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆلينه‌وه كراون .”