به‌ فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە وكتێبخانه‌ى سلێمانيش باڵه‌خانه‌يه‌كى مودێرنى بۆ دروست ده‌كرێت .

د.پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى رايگه‌ياند :” ئه‌مڕۆ سه‌ردانی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانیمان كردووه‌، مزگەوتی گەورە سومبوڵی کوردستان و سلێمانییە، بەشێکە لە مێژووی دێرین و شارستانییەتمان، مەڵبەندی ئایینپەروەری و نیشیتمانپەروەری بووە، مزگەوتی گەورە لانەیە بۆ ئەوانەی رووی تێ دەکەن و بەشێکە لە شانازییەکانی میللەتەکەمان، بۆیه‌ “لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ نۆژەن دەکرێتەوە و کەم و کوڕییەکانی چارەسەر دەکرێن.

هه‌روه‌ها له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا وه‌زيرى ئه‌وقاف گوتى :” سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان فه‌رمانى كردووه‌ كه‌ كتێبخانه‌ى سلێمانيش باڵه‌خانه‌يه‌كى مودێرنى بۆ دروست ده‌كرێت بۆيه‌  له‌دواى جه‌ژن ده‌ست به‌ هه‌نگاوى عه‌مه‌لى ده‌كه‌ين بۆ دروست كردنى.”

Back to top button