عێراق لە قەرزكردندا هێلی سووری بەرزاندووە
خواكوڕك
ئه‌لعه‌ره‌بییه لەزاری چەند سەرچاوەیەك ئاشكرا كردووە كە عێراق 100 ملیار دۆلاری قەرزاری تێپەراندووە و باس لەوە دەكات كە لە ئێستادا قەرزە كەلەكە بووەكانی عێراق گەیشتۆتە 100 ملیار دۆلار”.
مەهدی حافز وەزیری پێشووی پیلاندادانی عێراق لە كۆربەندی پەیمانگەی پێشڤەچوون لە بەغدا داوا لە حكومەتی عێراق كردووە، كە قەرزی كەلەكەبووی عێراق ئاشكرا بكات، دەلێت قه‌رزه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ژاپۆن، له‌گه‌ڵ قه‌رزه كۆنه‌كانی هه‌ندێ وڵاتی كه‌نداو، بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م مامه‌ڵه‌ی دارایی ده‌ره‌كی عێراق، چونكه له كۆی گشتی زیاتره له 100 ملیار دۆلارە.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە دیمانەیەكی دا رایگەیاندبوو كە عێراق مفلیسە، بەڵام پاش ئەم قسەیەی نێچیرڤان بارزانی میدیاكانی ئۆپزسیۆن بەردەوام ئەو بابەتەیان دەورژاند كە عێراق مفلیس نەبوو ، ئەوە نیە مووچەی هاوڵاتیانی خۆی دەدات و حكومەتی ئێمە مووچی پێ نادرێت، بەڵام لەئێستادا دەركەوتووە عێراق تەنها لەسەر قەرز و راكێشانی پارەی یەدەگی عێراق دا ئەو چەند ساڵەی بەرێوە بردووە كە لەئێستادا باس لە قەرزداری بوونی عێراق لەسەرووی 100 ملیار دۆلار دەكرێت،