سەركردەیەكی تيرۆرستانى داعش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیركرا
دەزگای ھەواڵگری عێراق توانی تیرۆریست ئەبو عەلی ئەلجومەیلی لە پارێزگاری فەلوجە دەستگیر بکات کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە .
ئەو سەرکردەیەی داعش لە درێژەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیدا دانی بەوەدا نا کە لە ساڵی 2005 ەوە سەر بە ڕێکخراوی قاعیدە بووە، دواتر چۆتەناو داعش و لە ناو کەندەکانی داڵدەدانی گروپە تیرۆریستییەکان کاری کردووە.”
پێشتر ئهو تيرۆرسته دەستگیر كراوەو سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە بەڵام لە ساڵی 2011 ئازاد کراوە، پاشان ئەو بەیعەتی بۆ داعش نوێ کردۆتهوه.”
لاى خۆشيهوه
لیوا یەحیا رەسوول،گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان، والیی فەللوجەی داعشیان دەستگیرکرد.
س: ئهلحهدهس