حكومه‌تى هه‌رێم : داوا له‌ دیوانی چاودێری دارایی عێراق كراوه‌ بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ جێبه‌جێ بكات

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌لێ، له‌ رێگه‌ی نووسراوێكه‌وه‌ كه‌ له‌ دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان ئاراسته‌ی دیوانی چاودێریی دارایی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق كراوه‌، داوا كراوه‌ بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ جێبه‌جێ بكه‌ن.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە 7 نیسانی 2021، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021، بگرنە بەر.

لەم چوارچێوەیەدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داهاتەکان و دەستنیشان کردنی نوێنەر، نووسراوێکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان کردووە و داوا لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات هەمان ئەو رێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ناوبراو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button