خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راده‌گه‌ینرێت
خواكوڕك
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو خشته‌یه‌كی نوێی مووچه راده‌گه‌ینرێت و پاشه‌كه‌وتی مووچه به‌رێژه‌ی له %80 كه‌مده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی به (خواكوڕك)ـی راگه‌یاند، له دوومانگی داهاتوو خشته راده‌گه‌یه‌نرێت و تیایدا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانی مووچه‌كانیان كه‌متر له 500 هه‌زار دیناره وه‌كو خۆی دابه‌ش ده‌كرێت به‌بی پاشه‌كه‌وت كردن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ش مووچه‌كه‌نیان كه‌متر له 750 هه‌زار دیناره به‌رێژه‌ی له %5 له مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌یكرێت و ئه‌وانه‌شی مووچه‌كانیان كه‌متر له یه‌ك ملیۆن دینار به‌رێژه‌ی له %10 پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
پێشتر به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دیارایی رایانگه‌یاندبوو، ئەگەر نرخی نەوت له 50 دۆلار دانه‌به‌زێت و بارودۆخەکە وەک ئێستا بڕوات، ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا دەستکاری سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاندبوو، نرخی نه‌وتی هه‌رێم له نێوان 42 بۆ 45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، وه‌كۆی فرۆشی نه‌وت هه‌رێم بۆ ساڵی 2017 له نێوان 650 – 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت له‌رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌ت له سنوری 800 ملیۆن دۆلاری مانگانه بێت بێجگه له خه‌رجیه‌كان”.