کەشناسی هەرێم : ئەگەری باران بارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ دهۆكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینى كه‌مێك باران له‌ كاته‌كانى دره‌نگانى شه‌ودا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی چوارشه‌ممه‌ ، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

May be an image of outdoors and text

May be an image of text

May be an image of mountain and text

May be an image of outdoors and text

Back to top button