نەوزاد هادی پۆستێکی نوێی لەبەغدا وەرگرت
نەوزاد هادی پارێزگاری پێشووی هەولێر و ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ڕاوێژکار لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستبەکاربوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)، سەرەتای ئەم هەفتەیە نەوزاد هادی، بەپلەی وەزیر وەک ڕاویژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان و ڕێگاوبان و نیشتەجێبوون دەستبەکاربووە.
نەوزاد هادی، لە ساڵی 2004ـەوە تاوەکو 2019 پارێزگاری هەولێر بوو، دوای ئەوە دەستی لەکارکێشایەوە و وەک راوێژکاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.