
سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌یشته مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی كرد، بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گۆڕان و یه‌كێتی كۆ ببێته‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری سلێمانی گه‌یشته باره‌گای سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی پێشوازی لێكرا.
له ئێستادا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.