کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و گۆڕان: دۆخەکە وادەخوازێت هه‌رێمى كوردستان يه‌كڕيز و ته‌با بێت
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/5/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه و مه‌ترسييه‌كانى، كێشه‌كان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له ڕه‌خساندنى كه‌شێكى له‌بار بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و پاراستنى ئازادييه‌كان و ته‌باييى ناوخۆيى كرايه‌وه هاوڕا بوون كه ته‌حه‌دييه‌كان و دۆخى ناوخۆ، عێراق، ناوچه‌كه و جيهانيش ده‌خوازێت هه‌رێمى كوردستان يه‌كڕيز و ته‌با بێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه خۆيان و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ن هه‌موو هه‌وڵێك له‌م پێناوه‌دا بخه‌نه گه‌ر و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان شوێنى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو بيروبچوونه جياوازه‌كان و لايه‌ن و پێكهاته‌كان بێت و ئامانجى هاوبه‌شى هه‌مووان پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و باشتركردنى ئه‌زموونه‌كه‌ى بێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز عومه‌ر سه‌يد عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و سه‌ركردايه‌تيى بزووتنه‌وه‌كه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان به ئه‌رێنى و جددى له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتيان كرده‌وه كه پێويسته له‌لايه‌ن هه‌موو و هێز و پێكهاته‌كانه‌وه پشتگيرى له‌و هه‌وڵانه و له‌و ئاراسته‌يه بكرێت كه له به‌رژه‌وه‌نديى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌موو لايه‌كدايه.
له‌باره‌ى پرسى ده‌ستووريشه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌وه‌ى پێويسته هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى ده‌ستوورێكى سه‌رده‌ميانه و پێشكه‌وتوو بێت كه به‌شداريى هه‌مووانى تێدا بێت و خواست و مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و ئێستا و داهاتووى وڵات و گه‌لى كوردستان بپارێزێت و له‌گه‌ڵ دنياى پێشكه‌وتوو بگونجێت. بۆ ئه‌مه‌ش به پێوست زانرا ديد و بۆچوونى ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان و چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا له ئاماده‌كردنيدا ڕه‌نگ بداته‌وه تا دوا جار له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌گاته ئه‌نجام.
دواى كۆبوونەوه‌كه‌ش سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی لە وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووساندا سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكەیان و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گوتی: “ئەمڕۆ سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانمان كرد و دوای ئەوەش سەردانی برادەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین، سەرێك لە حزبی سۆشیالیستیش دەدەین. وەك خۆتان دەزانن پێشتریش كۆبوونەوەیەكمان لە سەرۆكایەتیی هەرێم ئەنجام داوە و تیایدا بڕیارمان دا سەردانی حزبەكان بكەین، لەگەڵ حزبەكان هەوڵی جددی بدەین ئەو كێشانەی لەناو هەرێمی كوردستان هەیە كەمی بكەینەوە و هەوڵیش بدەین لەسەر پرسی دەستووری هەرێمی كوردستان هەندێك بیروڕا لەگەڵ حزبەكان ئاڵوگۆڕ بكەین. هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ لە سلێمانی چاومان بە برادەرانی بزووتنەوەی گۆڕان كەوت و دواتریش یەكێتی لەسەر هەمان پرس دەبینین.”
دەربارەی یەكدەنگیی لايه‌نه كوردستانييه‌كان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بەڕێزیان ڕایگەیاند “شێوە و سیستمی هەڵبژاردن بەو شێوەیەك نییە هەر لە ئێستاوە هاوپەیمانی دروست بكەی، له‌وانه‌يه ئەوە زۆر دەگمەن بێت، بەڵام بێگومان دوای هەڵبژاردنیش پێویستە كۆدەنگی هەبێت، پێویستە هەموو حزبەكان چوارچێوەیەك بۆ هاریكاری بدۆزنەوە چونكە ئەوەی ئاشكرایە ئه‌وه‌يه ئەگەر پێكه‌وه بین دەتوانین هەندێك لەو دەسكەوتانەی خۆمان لە بەغدا جێبەجێ بكەین، بەڵام ئەگەر پەرتەوازە بین بێگومان هەرێمی كوردستان زەرەمەندی یەكەم دەبێت و هەموو هەوڵی سەرۆكایەتیی هەرێمیش بۆ ئەوەیە بتوانین ئەو یەكڕیزییە دروست بكەین”.