تەقە لە راوێژكارێكی بارزانی دەكرێت
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە شەوی 19ی 2ی 2017 لە كاتژمێر 8 ئێوارە بەكاتی هەولێر لەكاتی گەرانەوە بۆ ماڵەكەی خۆی د.محەمەد حاجی راوێژكاری سیاسی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەهەولێر ئۆتۆمبێلێك كە چەند چەكدارێكی تێدا بوو، تەقەی لە ناو براو دەكات، بەڵام وەك خۆی دەلێت سەڵامەتە و هیچ زیانێكی پێ نەگەیشتووە”.
د.محەمەد حاجی راوێژكاری سیاسی بارزانی بەخواكوركی راگەیاندووە، لەكاتی گەرانەوە بۆ ماڵەوە شەوی 19ی 2ی كاتژمێر 8ی ئێوارە ئۆتۆمبێلێك كە چەند چەكدارێكی تێدابوو، تەقەیان لێكردووەم بەڵام هیچ زیانێكمان پێ نەگەیشتووە، ناوبراو ئەوەش بۆ خواكوڕك ئاشكرا دەكات كە یەكێك لە تەقە كەران دەستگیر كراوە”.
هەروەها حاجی دەلێت پاش ئەوەی دەگەرامەوە ماڵەكەم ئۆتۆمبێلێك چەند گوللەیەكی پێوەنام بەڵام سوپاس بۆخوا سەڵامەتین و بەرنەكەوتین، بەڵام لەبارەی هۆكاری تەقەكەرەكان، حاجی گوتیشی تاوەكو ئێستا ئەو كەیسە لەلایی پۆلیسە و دەلێت نازانین بۆ تەقەمان لێكرداوە، هۆكارەكەی نازانرێت، دەلێت ئەو پرسەمان بۆ دەزگا ئەمنیەكان لێ گەراوە، هەروەها دەشلێت تاوەكو ئێستا یەكێك لە تەقە كەرەكان دەستگیر كراوە، بەڵام دەلێت كەسی تۆمتبار نەناسراوە”.