ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کۆ دەبنەوە
سەرۆکی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانى كوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی کۆ دەبنەوە.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى ليژنهكهيان نيوه‌رۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ، زیاد جەبار، سەرۆکی لێژنەی دارایی په‌رله‌مانى كوردستان لە كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند: “ئەمڕۆ لێژنەی دارایی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی کۆ بووه‌وه،ڕاپۆرتی دووەم جیاوازە لە ڕاپۆرتی یەکەم، ڕاپۆرتی دووەم وردەکارییە لەسەر ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ئەم ڕاپۆرتە وردەکاریی ھەموو وەزارەتەکانی تێدایە”.
سه‌رۆكى لێژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى كوردستان راشيگه‌ياند:” ، لێژنەکەمان گەیشتە ئەو بڕیارەی لێژنەی دارایی پەرلەمان بە بەشداریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و عوسمانی حاجی مەحموود وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان و عەبدولحەکیم خەسرەو، سکرتێری لێژنەی باڵای چاکسازی کۆ ببێته‌وه. به‌ڵام كاتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ديارى نه‌كرد