سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان : بڕگەیەكی تر لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی سبەی زیاد كرا
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان ، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته كه، خاڵێكی تر بۆ به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی زیاد كراوه.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له به‌یاننامه‌يه‌ك ئاڕاسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌كات و، تێدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه خاڵێكی تر به ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره (12)ى ئاساییی رۆژی چوارشه‌ممه 2021/5/5 زیادكراوه و بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (دادگای تاوانكاری تایبه‌تمه‌ند به تاوانه‌كانی داعش له هه‌رێمی كوردستان – عێراق)
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مانى كوردستان:
بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه
به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (83) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی خاڵێك به‌ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره (12)ى رۆژی چوارشه‌مممه رێكه‌وتی 2021/5/5، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
4_خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای ( دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لەهەرێمی كوردستان-عێراق ).