سبهى شاندێکی باڵاى ئیدارەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
سبەینێ چوارشەممە، شاندێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت “ماوەیەکە بەرنامەی سەردانەکە هەیە.”
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگهياند”شاندەکەی ئیدارەی جۆ بایدن لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە و بەرپرسانی کۆشکی سپی پێکدێن، سبەینێ سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان دەبێت.”
شاندەکە وەکو سەفین دزەیی بۆ رووداو باسیکردووه، لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
سەفین دزەیی ئەوەشی ئاشکراکردووه کە بەرنامەی سەردانەکە چەند هەفتەیەکە هەیە و شاندەکە سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە دەکات، لەنێویشیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.