سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كۆبووه‌وه
له به‌رده‌واميى سه‌ردانيدا بۆ سلێمانى، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/5/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكان و مەكتەبی سیاسیی يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێويستى و گرنگيى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ييى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو مسۆگه‌ركردن و پاراستنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و ئێستا و قۆناغه‌كانى داهاتوودا، جه‌ختى له به‌رپرسياريه‌تى و ڕۆڵ و پێگه‌ى ديار و كاريگه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانيى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا كرده‌وه.
لاى خۆيانه‌وه به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان وێڕأى ده‌ستخۆشى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى يه‌كێتييان بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو نه‌هێشتنى ناكۆكييه‌كان و هێنانه‌دى يه‌كده‌نگى و هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا دووپات كرده‌وه و هه‌موو هاوكارييه‌كيان بۆ سه‌رخستنى ئه‌و هه‌وڵانه نيشان دا و هاوڕا بوون كه پێويسته ميكانيزم و چواچێوه‌يه‌كى هاوه‌به‌ش بۆ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كاندا هه‌بێت.
هه‌نگاوه‌كان بۆ ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.