وهزارهتى کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان : بڕیاری بهردهوامبوونی مینحهی 639 زیندانی و گیراوی سیاسی دا
وهزارهتى کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رايدهگهينێت :”مینحەی مانگانەی بەردەوام بۆ ژمارەیەک زیندانی سیاسی خەرجکرا .
له راگهيێندراوێكدا كه وێنهيهكى دهست دهزگاى ميديايى ( خواكوڕك) كهوتووه وهزارهتى کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رايگهياند : “پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە فەرمانی بەرێز (عبداللـە حاجی محمود) وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پاش ووردبینی و پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بریاردرا بە بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانە وەک وەجبەی یەکەم بۆ (٦۳۹) زیندانی سیاسی کە ماوەی۱٠ ساڵی مینحەیان تەواوکردووە و هیچ و موچەیەکی تریان نییە.
وهزارهتى کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دهشلێت:” هەروەها لیژنەکانی چاکسازی بەردەوام دەبن بۆ پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانی کراو و گیراوی تا ئەو کەسانەی شایستەن بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج بکرێت.