دواى بنكه‌ى به‌له‌د ” عه‌ين ئه‌سه‌ديش “ھێرشی موشەكی كرايه‌ سه‌ر

چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی بنکەی بەلەد-ی عێراقی کرایە ئامانج، موشەکێکی کاتیۆشا بەر بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار كەوت.

شانەی زانیاری سەربازی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند:”دوو ڕۆکێتی کاتیۆشا لە گۆڕەپانێکی چۆڵدا لە بنکەی ئاسمانی عەیین ئەلئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ” نیشتوون ، بێ ئەوەی زیانی گیانی و ماددی ھەبێت .

هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد بۆ ئەوەی بزانن کێ دەستی لە ھێرشەكە ھەبووە.”

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button