گرێبه‌ستێكی ستراتیژی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا واژۆ كرا
خواكوڕك
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای رووسنەفت رایده‌گه‌ینێت، گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم واژۆ كردووه و به‌مزووانه له ده‌ستبه‌كارده‌بن و یه‌كه‌م كاریشیان به‌دوا گه‌ڕانی نه‌وت ده‌بێت.
ئیگۆر سچین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاكه ده‌ڵێت، گرێبه‌سته‌كه‌یان هۆكارێكی باش ده‌بێت بۆ زیادكردنی توانای به‌هه‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كوردستان و زیادكردنی تواناكانی دارایی كۆمپانیاكه‌یان.
به‌پێی زانیاریه‌كانی راگه‌یانراوی كۆمپانیاكه، گرێبه‌سته بۆ ماوه‌ی 3 ساڵه و له 2017 ده‌ستپێده‌كات و له ساڵی 2019 كۆتایی دێت، هه‌وره‌ها ده‌شڵێت، گرێبه‌سته‌كه لە پەراوێزی کۆنفەرانسی هەفتەی نەوتی لەندەن واژۆکراوه.
كۆمپانیای رووینه‌فت، كۆمپانیایه‌كی حكومی رووسیه و له ساڵی 1993 دامه‌زراوه، له‌ساڵی 2006 به‌شداری له بۆرسه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن كردووه و تا 2014 داهاتی ساڵانه‌ی گه‌یشتۆته 91.72 ملیار دۆلار.