ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی، بۆ تاوتوێکردنی پێنج بابەت کۆ ببێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت كۆ دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: پێشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق
دووەم: بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی پڕۆژە یاسای بوودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ی زایینی.
سێیەم: خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
چوارەم: خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
پێنجەم: ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان.