حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد..

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بڕی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو و نرخی ئاوی ماڵان و كەمكراوەتەوە، ئەوەش بەمەبەستی هاندانی هاوبەشانی ئاوە بۆ ئەوەی پێوەر ببەستن.

لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاردا هاتووە، لە پێشتردا بڕی سزادانی شوێنەكانی نیشتەجێبوون و پرۆژە نیشتەجێكانی وەبەرهێنان (بۆ ماوەی دوای سێ مانگ) (200)هەزار دینار بوو، بەڵام بەپێی رێنماییەکی نوێ ئەو بڕە پارەیە بۆ (80) هەزار دینار كەمكراوەتەوە، واتە هاووڵاتییان (120)هەزار دینار لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە.

بڕی سزای نەبەستانی پێوەر لە پێشوو و ئێستا:

یەكەم/ لە ڕێنوێنییه‌ كۆنەكەدا (پێشوو) بڕی سزادانی شوێنەكانی نیشتەجێبوون و پرۆژە نیشتەجێكانی وەبەرهێنان (بۆ ماوەی دوای سێ مانگ) 200 هەزار دینار بوو، بەڵام لە ڕێنوێنییه‌كه‌ى ئێستا بۆ 80 هەزار دینار كەم كراوەتەوە، واتە هاووڵاتییان 120 هەزار دینار لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە.

دووەم/ پەرستگەكان، لە ڕێنوێنییه‌ كۆنەدا بڕی پارەی وەرگیراو (سزا) 200 هەزار دینار بوو، بەڵام لەو رێماییە نوێیەدا بۆ 100 هەزار دینار كەم كراوەتەوە، واتە بەڕێژەی سەدا پەنجا.

سێیەم/ ئەو دامودەزگا حكوومییانەی كە بە هەر هۆكارێكەوە پێوەریان نەبەستاوە، لە ڕێنوێنییه‌ كۆنەكەدا دەبوو بڕی 300 هەزار دینار بدەن، بەڵام ئێستا بۆ 100 هەزار دینار كەم كراوەتەوە، واتە 200 هەزار دینار لێخۆشبوون دەیانگرێتەوە.

چوارەم/ كەرتی نیمچە حكوومی كە وەبەرهێنان نەبێت، لە ڕێنماییە كۆنەكە دەبوو بڕی 350 هەزار دینار بدەن، بەڵام ئێستا بۆ 100 هەزار دینار كەم كراوەتەوە، ئه‌مه‌ش به‌ واتاى ئه‌وه‌ى 250 هەزار دینار كەم كراوەتەوە.

پێنجەم:/ كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری وەبەرهێنان لە ڕێنوێنییه‌ كۆنەكە بۆ دوای سێ مانگ بڕی سزادان 400 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا ئەو بڕە بۆ 200 هەزار دینار كەم كراوەتەوە، واتە بەڕێژەی سەدا پەنجا لێخۆشبوون كراوە.

شەشەم/ شووشتنگە بە هەموو جۆرەكانی، بۆ دوای سێ مانگ، بڕی 450 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بەڕەچاوكردنی دۆخە ئابوورییەكە، بۆ 250 هەزار دینار دابەزێندراوە.

 

Back to top button