په‌رله‌مانتارێك بۆ په‌رله‌مانتاره فيكهلێدهرهكانى يه‌كێتى : فیكە بۆ قاچاخچی و دزی داهات و خيانه‌تكارانى 16ی ئۆكتۆبەر لێبدەن
لە كاتى كۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی كوردستاندا، دوو ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ لایك و كۆمێنتی پەیجەكانی سەر بە تاقمەكەیان، دوو فیكەیان بردووە نێو پەرلەمان و بە مۆبایلەكانی خۆشیان تۆماری ڤیدیۆییان دەكرد و موزایەدەیان پێوە دەكرد. په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنی زه‌رد لە پەرلەمانی كوردستان يش ده‌لێت، لە جێگەی موزایەدەكردن و فیكەلێدانی درۆ لە نێو پەرلەمانی كوردستان، فیكە بۆ قاچاخچی و دز و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لێبدەن.
مەلا جیهاد حەسەن، په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى زه‌رد رايگەیاند، با ئەو پەرلەمانتارانە فیكە بۆ قاچاخچێتیی دەروازە سنوورییەكانی سلێمانی لێبدەن كە ڕۆژانە ئاغاكانیان ملیۆنان دۆلاری داهاتی خەڵكی كوردستان بە قاچاخچێتی دەدزن، با فیكە بۆ دزینی داهاتی سلێمانی و پارەی پڕۆژەكانی ئەو شارە لێبدەن كە لە سایەی هەمان تاقمدا ئەوەتا دەیان ساڵە ڕێگەنەدراوە حكوومەت خزمەتی شاری سلێمانی بكات و شارەكە لە بازنەیەكی تەسكدا قەتیس كراوە، تەنانەت شەقامێكی 100 مەترییە لەو شارە دە ساڵە حكوومەت بودجەی بۆ تەرخان دەكات و دەدزرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتيشى:’ ئه‌و فيكه لێدهرانهى لە جێگەی موزایەدەی نێو پەرلەمان، فیكە بۆ بەرپرسانی باڵای خۆیان لێ بدەن كە شاری سلێمانییان كردۆتە ناوەندێك بۆ ساخكردنەوەی كاڵای ماوەبەسەر چووی بەقاچاخ هێندراو و كراوەتە گەورەترین بازاڕی ساخكردنەوەی ماددەی هۆشبەر.
مه‌لا جيهاد حه‌سه‌ن زياتر گوتى:” ئەو پەرلەمانتارانەی یەكێتی باش ئاگادارن خەڵكی كوردستان ماوەیەكی زۆرە فیكەی ناڕەزایی بۆ ئەوانە لێدەدەن كە فرچكیان بە خیانەت و قاچاخچێتی و دزی و كوشتنی خەڵك گرتووە و لە هەڵبژاردنەكانیشدا دیارە كێ فیكەی ناڕەزایی بۆ لێدراوە.
لاى خۆشيه‌وه مه‌روان ئه‌حمه‌د، چاودێرى سياسى له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند:” ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى يه‌كێتى سه‌ر به تاقمى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر به‌مشێوه‌يه ده‌يانه‌وێت هه‌ست و سۆزى خه‌لكى كوردستان بۆ خۆيان ڕابكێشن چونكه هه‌ڵبژاردن هاتۆته پێش كه‌چى ئه‌وه‌يان لهبيرچووه خه‌ڵكى كوردستان باش ئاگادارى دزى و قاچاخچيهتى و بازرگانيهكانيانه له سنووره‌كانى سلێمانى و رێگاناده‌ن داهاتى ئه‌و سنووره بگه‌رێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حكوومه‌ت كه يارمه‌تى ده‌رێكى باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى لێبڕينى مووچه نه‌مێنێ و پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى باش پێشكه‌ش به هاووڵاتيانى كوردستان بكرێت له‌لايه‌ن حكوومه‌ته‌وه.