وهزارهتى دارايى 28 مليار دينار بۆ پارێزگای ھەولێر خهرج دهكات و پڕۆژەی جۆراوجۆری پێ ئەنجام دهدرێت
جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتی، دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە بودجەی پارێزگای ھەولێر خەرج بکەن کە ٢٨ملیار دینارە.
مەسعوود محەمەد، بهماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانى راگهياندووه، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە ٢٨ملیار دینار بۆ پارێزگای ھەولێر خەرج بکرێت و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پارەکە خەرج دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ھاوکارانمان لە پارێزگا سەردانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
مەسعوود محەمەد راشيگهياندووه، ئەو پارەیە بۆ ھەموو پارێزگا و قەزا و ناحیەکانی ھەولێرە و پڕۆژەی جۆراوجۆری پێ ئەنجام دەدەین.
محەمەد باسی لەوەشکردووه، ھەرکاتێک پارەکەيان بەدەست گەیشت ئەوکات وردەکاریەکانیش ئاشکرا دەکەن، ”
دهشلێ: داواکاریەکانمان پێشکەش کردووە و رەنگە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبێت بۆیە نامانەوێت تانەگات باسی بکەین، بەڵام بەشە بوجەکە وەکوخۆی خەرج دەکرێت تەنھا ئهگەر گۆڕانکاری لەپڕۆژەکان بکرێت، ئەوەی گرنگە ئەمڕۆ بەشە بودجەی پارێزگای ھەولێر خەرج دەکرێت.