دلشاد شه‌هاب: سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت

ڕاوێژكارێكى سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان،  دلشاد شه‌هاب ڕاوێژكاری سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان، ڕايگه‌ياندووه‌: له‌پێناو ھێنانە‌دی یە‌كڕیزی و تە‌بایيى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى كوردستان، سە‌ردان و دیدارە‌كانی به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان لە‌گە‌ڵ سە‌رجە‌م لایە‌نە‌ سیاسیيە‌كان و پێكھاتە‌كانی كوردستان بە‌ردە‌وام دە‌بێت .

دلشاد شه‌هاب گوتيشى :’ ئە‌م يه‌كڕيزى و ته‌بايى، ئه‌ركێكى نیشتمانیيە‌ كه‌ پێویستی بە‌ دە‌نگ و ڕە‌نگی ھە‌مووانە‌ بۆ ئە‌وە‌ی وە‌ڵامدە‌رە‌وە‌ی خواستە‌كانی ئە‌م قۆناغە‌ ھە‌ستیارە‌ بێت.

Back to top button