عێراقیەكان ھێشتا دەترسن
کوتان دژی كۆرۆنا لە عێراق چەند هەفتەیەکە بەردەوامە و بێ جیاوازی و ترس ، زۆرێک کوتان وەردەگرن، سەرەڕای مەترسی زۆری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا،حکومەت داوای ئەوە دەکات خەڵک خۆیان تۆمار بکەن بۆ کوتان .
موقتەدا سەدری سەرکردەی سەدر هەفتەی ڕابردوو دەستپێشخەریکرد بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و وێنەگرتنی بووە ھۆی گۆڕینی ڕای خەڵك و هەڵکشانی داواكاری خەڵك بۆ ڤاكسین، ئێستا سەدان لە شوێنکەوتووانی سەدر بەرەو بنكەكان دەڕۆن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.”
بەڵام ھێشتا ڕێژەی بەشداری ھاووڵاتیان وەك پێویست نیەو لە چل ملیۆن كەس كەمتر لە یەك ملیۆن كەس خۆیان كوتاوە.
س: ئهلجهزيره