شاندی ئیدارەی بایدن بۆ نێچیرڤان بارزانی: دۆستی زۆرتان لە واشنتن هەیە
دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئه‌مڕۆ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێكی بڵاوكرده‌وه له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئەمریکا پشتگيريى خۆى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردووەتەوە و شاندەکەش بە نێچیرڤان بارزانی‌یان راگەیاندووە “هەر لە سەرۆک بایدنەوە تاوەکو بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەمریکا، دۆستی زۆرتان لە واشنتن هەیە”.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان “شاندێكى باڵاى ئەمريكى سڵاو و رێزى سه‌رۆک جۆ بايدن و وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌رگريى ئه‌مريكايان به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و دووپاتيان كرده‌وه كه هه‌ر له سه‌رۆک بايدنه‌وه تاوەکو به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى ئه‌مريكا، دۆستى زۆرتان له واشنتن هه‌يه و ئيداره‌ى تازه‌ى ئه‌مريكا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ئێوه و هاوپه‌يمانه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت”، هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئیدارەی بایدن، به بايه‌خه‌وه له هاوبه‌شى و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و گرنگى به پته‌وكردنى هاريكاريى درێژخايه‌نى نێوانيان ده‌دات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 05-05-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له شاندێكى باڵاى ئه‌مريكى كرد كه له برێت مەکگۆرک، رێکخه‌ری کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئەفریقیا له کۆشکی سپی؛ دێریك شۆلێى، گەورە راوێژكاری وه‌زاره‌تى دەرەوەی ئەمریكا؛ جۆی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک به وه‌كاله‌ت؛ ده‌ينا سترۆل، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند راوێژكاری ديكه‌ى ئیدارەی ئەمریكا و به‌رپرسان له باڵيۆزخانەی ئەمریکا له به‌غدا و كۆنسوڵخانه‌يان له هه‌ولێر پێكهاتبوون.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “شانده‌كه ستايش و پێزانينى ئه‌مريكاى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر دووپات كرده‌وه” و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى جیددييه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هه‌ڵمه‌تى له‌ناوبردنى ده‌بێت به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها كارى هاوبه‌ش و هاريكاريى هه‌مووان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا پێويسته.
نێچيرڤان بارزانى جگە لەوەی سوپاسى پشتگيرى و يارمه‌تيى ئه‌مريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، سه‌ردانى شانده‌كه‌شى به ناردنى په‌يامێكى روونى ئه‌مريكا به ماناى به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوكارييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و موكوڕييان له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى بۆ نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و جێگيركردنى سه‌قامگيرى له قه‌ڵه‌م دا.
گفتوگۆى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مريكا و گرنگيى به‌شداريى هه‌رێمى كوردستان تيايدا، يادى 30 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى نه‌واى ئارام و رۆڵى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان له پاراستنى گه‌لى كوردستاندا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ماهه‌نگييان بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى دیکەی هاوبەش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.