مێركڵ پەیامێكی ئاڕاستەی ئاردۆغان كرد
گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە گوتی ، ئەنگێلا مێرکل،سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی دڵنیا کردەوە کە کشانەوەی سەربازانی بیانی و بەکرێگیراوان لە لیبیا دەبێتە ئاماژەیەکی گرنگ .
لە کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆییدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پشتیوانیکردنی حکوومەتە کاتییە نوێیەکەی لیبیا بە سەرۆکایەتی عەبدولحەمید ئەلدەبیبە و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی دانیشتوان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردن تا کۆتایی ساڵ .