عەلی عەونی: پەكەكە بەناوی كوردایەتی دژی كورد و كوردستانە، خزمەت بە داگیركەرانی كوردستان دەكەن

سەرەڕای ئەوەی پەكەكە دەوڵەتی توركیای پەلكێشی ناو خاكی هەرێمی كوردستان كردووە، لە لایەكی ترەوە هێرشی كردووەتە سەر هێزی پێشمەرگە كە سیمبۆلی كوردستان و خاوەن بست بە بستی خاكی هەرێمی كوردستانە، ئەو هێرشەی پەكەكە بۆ سەر پێشمەرگە، لە كاتێكدایە كە ماوەیەكە داعش لە خۆ رێكخستنەوەدایە و ناوەناوە هێرشەكانی لە سنووری كەركووك و دەوروبەری ئەنجام دەدات.

 

عەلی عەونی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، پەكەكە بەرنامەیەكی گەورە جێبەجێ دەكات بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەگەی كوردستان بەتایبەتی رابكێشنە ناو شەڕێكەوە لەگەڵ دوژمنانی كوردستان و سەرقاڵمان بكەن، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان نەپڕژێتە سەر كارە بنچینەییەكەی كە ئازادكردنی كوردستان و وەرگرتنی مافەكانیەتی.

عەلی عەونی گوتیشی، “پەكەكە ئامانجی ئەوەیە هەرێمی كوردستان سەرقاڵ بكات تا لەگەڵ حكوومەتی ناوەندی نەتوانێ كێشەكانی چارەسەر بكات. پەكەكە سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتی توركیای پەلكێشی ناو خاكی هەرێمی كوردستان كردووە، لەلایەكی ترەوە هاتووە هێرش دەكاتە سەر هێزی پێشمەرگە، ئەوەش لە كاتێكدایە داعش لەو ماوەیە خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە و ناوەناوە هێرش دەكات و بە گشتی پەكەكە خزمەت بە داعش دەكات.

عەلی عەونی زیاتر گوتی، “پەكەكە بەناوی كوردایەتی دژی كورد و كوردستانە، خزمەت بە داگیركەرانی كوردستان دەكەن، پێشمەرگە لە شەڕدایە لەگەڵ داعش، بەڵام پەكەكە دەیەوێت لەو كاتەدا لە پشتەوە خەنجەر بدات لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئەوان دەیانەوێت هەرێمی كوردستان هەردەم سەرقاڵ بكەن تا لە وەرگرتنی مافی نەتەوەیی و سیاسی بێبەشی بكەن.”

 

جێی باسە شەوی رابردوو چەكدارانی پەكەكە هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەڵام تا ئێستە زیانەكانی ئەو هێرشە دیار نییە.

س: وشە

Back to top button