پۆلیسی هەولێر : تۆمەتبارێکی بەڕەچەلەک عەرەب کە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بەڕەچەلەک عەرەب کە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبوو ڕاگەیاند.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند:” بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی بەحرکە، تۆمەتبارێکی بە ڕەچەڵەک عەرەبیان بە ناوی (س.ب.ح) دانیشتووی (شاری زەیتوون) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندووە:”تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە کاتی ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە.

Back to top button