وێنەکانی سێ سه‌ركرده‌ ئێرانيه‌كه‌ لە شەقامێکی بەغدا لابران

به‌فه‌رمانى كازمى لەژێر گوشاری خەڵک وێنەکانی خومەینی، خامنەیی و قاسم سولەیمانی لە شەقامێکی بەغدا لابران كه‌ دوێنێ دانرا.

بە فەرمانی راستەوخۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەژێر گوشاری خەڵکی گەڕەکی ئەعزەمییەی بەغدا وێنەکانی سێ سەرکردەکەی ئێران، خومەینی، خامنەیی و قاسم سولەیمانی لابران.

دواى ئه‌وه‌ى وێنه‌كان له‌گه‌ڕه‌كێكى پايته‌ختى عێراق هاته‌ هه‌ڵواسين ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە و هاوکات لابردنیشی خۆشحاڵی خسووتە دڵی دانیشتوانی گەڕەکی ئەعزەمییە، کە زۆرینەی سوننە مەزهەبن و داواى لابردنيان كردبوو.

 

Back to top button