نوێنه‌ری میر ته‌حسین: نوێنه‌ری هه‌موو ئێزیدیان مه‌سعود بارزنی-یه‌

خواكوڕك

نوێنه‌ری میر تەحسین بەگ بریکاری میری ئێزدیان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەبری ئەوەی ئێزدی بچنە وڵاتانی بیانی و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێزدی بکەن و ئەمەش مەحاڵە، چونکە ئەمڕۆ تەنیا سەرۆک بارزانی نوێنەری ئێمەیە، ھەر کێشە و داخوازییەکی ھەمان بێت لە سەرۆک بارزانیی داوا دەکەین.

حازم میر تەحسین نوێنه‌ری میر تەحسین بەگ رایگه‌یاند، ئێمە پێویستمان بە وڵاتانی بیانی نییە، نە ئێران و نە تورکیا و نە ئەمریکا، ھیچ دەوڵەتێک کێشەی ئێزدیان لە ھەرێمی کوردستان چارەسەر ناکات، ئێمە خەڵکی کوردستانین و لەسەر خاکی کوردستانیش کێشەکانی ئێزدی چارەسەر دەکرێن.

نوێنەره‌كه‌ی میر له‌باره‌ی ده‌ستووری عێراقوه‌ به‌ مالپه‌ڕی باسی راگه‌یاندووه‌، لە گەلێک کۆنفرانسی جیھانی ئامادە بووین، ھەموو دەڵێن دەستوور رێ نادات، مادام دەستووریش رێ نادات، ئیدی لێرە بە تەنیا دەستووری عێراق و ھەرێمی کوردستان رێ دەدەن کە پاراستنی ئێمە لە چوارچێوەی کوردستاندا بێت، بۆچی دەوڵەتانی جیھان بێن و پاراستنی ئێزدی بگرنە ئەستۆ؟

ده‌شڵێت، داواکاریی ئێزدیان لە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و بە تایبەتی لە سەرۆک بارزانی ئەوەیە، مافی ئێزدیی کوردستان بپارێزرێ، ئەگەر شنگال ببێتە پارێزگا و سەر بە ھەرێمی کوردستان بێت، ئەوا ئێزدی پارێزراو دەبن.

حازم میر تەحسین بەگ گوتیشی، ھیچ دەوڵەتێکی جیھان پەیمان و بەڵێنی خۆی لەگەڵ ئێزدیدا نەبردە سەر، تەنیا سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی خۆیان لەگەڵ ئێزدیان بەجێ ھێنا بۆ رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی.

Back to top button