عێراق و ھەڵبژاردن و تائیفیەت
ڕۆژ بە ڕۆژ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق نزیک دەبێتەوە، کە بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەر دا ئەنجام بدرێت، هەروەها لەگەڵ داخستنی خۆپاڵاوتن و تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان، جارێکی دیکە ڕێژەی بەرکەوتەی تائیفی لە هەموو خولەکانی هەڵبژاردنی پێشوودا زیاتر دەبینرێتەوە.
ووردبینی لیستەکانی کوتلە و لایەنە سیاسییەکان ئەوە ئاشکرا دەکات کە هەموو هاوپەیمانێتییەکانی ئێستا لەسەر بنەمای تایفی یان نەتەوەیی بنیاتنراون ، هاوپەیمانێتییەکی تەواو شیعەو سوننە هەیە ، هەروەها هاوپەیمانێتییە کوردییەکان ، ئەوەش وا دەکات شەقامی عێراقی ڕووبەڕووی بارودۆخێکی خراپی هەڵبژاردن بێتەوە هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو بەڵام بەناوی نوێوە .
س: ئهلجهزيره