توركیا و ئەڵمانیا ڕێككەوتن

 تورکیا و ئەڵمانیا هاوڕان لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەموو بەکرێگیراوە بیانییەکان لیبیا بەجێ بێڵن، بەڵام ئەنقەرە ڕێککەوتنێکی دووقۆڵی لەگەڵ حکومەتی لیبیا دا هەیە لەسەر جێگیرکردنی سەربازەکانی لەو وڵاتە، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ئەوەی ڕایگەیاند.

چاوشئۆڵۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ هاوشانە ئەڵمانییەکەی لە بەرلین قسەی کرد و ڕایگەیاند،” کە سەربازانی تورکیا لە لیبیا بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی پێشووی لیبیا لە ڕێککەوتنی تەوافوقی نیشتیمانیدا بوون و نابێت لەگەڵ بەکرێگیراوە بیانییەکانی ئەوێ دابنرێن.”

گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە گوتی ڕاوێژکاری ئەنگێلا مێرکل، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای ئاگادار کردەوە کە کشانەوەی سەربازانی بیانی لە لیبیا دەبێتە “ئاماژەیەکی گرنگ”.

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button