ئیسرائیل لە حزبوڵڵا دەدات

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ تەئکیدی کردەوە کە ئەو لێدانانەی ئیسرائیل دەستی پێکردوە ڕێک دوای نیوەشەوی چوارشەممە – پێنجشەممە لە سوریا چەند شوێنێکی سەربازی لە نزیک بەرزاییەکانی جۆلان كە ئەندامانی چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی لێیە کردۆتە ئامانج .

ئەو چاودێرە لە زاری چالاکوانانی ناوچەی باشوری سوریاوە گواستووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە هەلیکۆپتەرێکی ئیسرائیلی پاش نیوەشەوی چوارشەممە و پێنج شەممە، ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنانی، لە نزیک جۆلان بۆردومان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ھەواڵگری ئەو خاڵە لەلایەن هەلیکۆپتەرێکی ئیسرائیلییەوە لە سەروی جۆلان-ی داگیرکراوەوە کراوەتە ئامانج و ئامانجەکەی برینداربوونی سێ چەكداری لێکەوتووەتەوە.

س: ئەلحەدەس

Back to top button