لە شارەکانی ناوەڕاست وباشوور مادەی ھۆشبەر ھەنارده‌ی کەرکووک دەکرێت

لە دوای خیانەتی ١٦ی ئەکتوبەرە بەدەر لە تێکچۆنی دۆخی سیاسی وئەمنی کەرکووک وھاتنی حەشدی شەعبی وھێزی عێراقی لە ناوەراست وباشووری عێراق بۆ شارەکە بازرگانی بە مادەی ھۆشبەر زیادی کردووە وھەندی ھێز سەر بە حەشدی شەعبی وھێزی عێراقی خۆیان بازرگانی بە مادەی ھۆشبەرەوە دەکەن بۆ ئەوەی ئاڵودەی لە نێو لاوانی کەرکوک زیاتر بێت. ھەر بۆیە دەستگیرکردنی بازرگانانی مادە بێ ھۆشەکان لە کەرکووک بەراورد بە پێش ١٦ی ئەکتوبەر زۆر کەمە.

 

سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌، ئاھەنگ ئەنوەر پارێزەر لە شارى کەرکووک بە دەزگای میدیایی (خواکوڕک)ی راگه‌ياند:” من پێم وایە بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئەمنی و سیاسی وئابوری کۆمەڵایەتی، نەبوونی هەلی کار پڕۆژە بۆ گەنجان،نەبوونی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئاسایش یاسايی، لاوازی ڕۆلی ڕێکخراوە مەدەنیەکان، وای کردووە کۆمەڵگا بکەوێتە ژێر مەترسی بڵاو بوونەوەی مادەی هۆشبەر.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ گوتيشى:” بڵاو بوونەوەی ماده‌ى هۆشبه‌ر دەگەرێنەمەوە بۆ دەسەڵاتی ئیداری کەرکووک، لەشارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هاوردەدەکڕێت، بەدڵنیایەوە وەکو ژنە پاڕێزەرو چالاکوانی هەمیشە لەتوێژینەوەین بۆ هۆکارو جارەسەر لە بڵاو بوونەوەی مادەی هۆشبەر لەشارەکان

ئاھەنگ ئەنوەر ده‌شلێت:”  لەبەدواچوونی کەس وناوەکانی بەکارهێنەری ئەم مادەیەين وەبەتایبەتی لە رووی بڵاو بوونەوەی هۆشیاری ویاسای وکۆمەڵایەتی، هەنگاوی باشمان ناوە بەتایبەتی لەنێو چینی گەنجان و ئافرەتان، چونکە لەبەشێکی زۆری بەکارهێنەری چینی گەنجانن، هەروەها داوامان لە ئیدارەی کەرکووک كردووه‌ ناوەندی چارەسەری پاراستنی بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دابمەزرێنن تاوەکو بەکارهێنەران لەگەڵ تاوانباران تێکەڵ نەکرێت لە بەندینخانە و، بەپێی یاسای مادەی هۆشبەر لە ژمارە 50 ساڵی 2017 دەرچووە پێویستە هەموو شاڕێک ئەو ناوەندەی هەبێت،بەڵام بەداخەوە تائێستا ئیدارەی کەرکووک ڕەزامەندی دەرنەبریوە لەسەر داواکەمان.

كه‌ركووك / پەریهان عومەر

 

Back to top button