قهدهغهی هاتووچۆ له ههولێر جێبهجێ ناكرێت بهڵام بزانه ئهو مهرجانه چین كه دهبێت پابهند بن
بهگوێرهی راگهیاندراوێكی پارێزگای ههولێر”لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هاتووچۆی هاوڵاتییان بەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاسایی دەبێت. ههروهها لهراگهیاندراوهكهشدا هاتووه”هەمووجۆرە گردبوونەوە و قەرەبالغییەک لە شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە”.
دهقی راگهیاندراوهكه…
ڕاگەیندراوێک لەژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێرەوە
دوابهدواى ڕاگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو دەسەڵاتەی بە پارێزگارەکان دراوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بهسهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئەم بڕیارانەیدا:-
یەکەم/ لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هاتووچۆی هاوڵاتییان بەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاسایی دەبێت.
دووەم/ هەمووجۆرە گردبوونەوە و قەرەبالغییەک لە شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
سێیەم/ ئەنجامدانی ڕێورەسمی نوێژی جەژن لەمزگەوتەکان لەسنووری پارێزگای هەولێر ڕێگەپێدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین لە مامۆستایانی ئاینی هەروەک چۆن لەڕابردوودا هاوکارمان بوون لە هۆشیارکردنەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی بەهەمان شێوە لە پابەندکردنی نوێژخوێنان بەڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی هاوکاربن، داواش لە نوێژخوێنان دەکەین پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی.
چوارەم/ قهدهغهى هاتوچۆی له نێوان هەولێری پایتەخت و پارێزگاكانی تری خوار و ناوەڕاستی عێراق وهك خۆی دهمێنێتهوه به پێى ئهو رێكارانهى كه له بهیانى ژماره (15)ى ساڵى 2021 دیارى كراوه.
پێنجەم/ وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردوو و لە ئێستادا هەر ڕێکارێک گیرابێتەبەر لەپێناو سەلامەتی گشتیی و هاوڵاتییان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییاندایە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی و خۆپارێزی لەوبارودۆخەدا هۆکارێکی سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2021.5.7