بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی ڕۆژانی جەژن گۆڕانکاری تێدا کرا

وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووۆچى رۆژانى جه‌ژن بڕيارى نوێ ى ده‌ركرد و رايگه‌ياندووه‌: بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی ڕۆژانی جەژن گۆڕانکاری تێدا کرا و دەسەڵات درا بە پارێزگارەکان بۆ قەدەغەی هاتووچۆی تەواو یان سنوردار لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك) كه‌وتووه‌ تێدا رايگه‌ياندووه‌، دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان کاری پێویست ئەنجام بدەن بە دانانی وردەکاریی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆی تەواو یان سنووردار بەپێی پێویست و دۆخی تەندروستی.

له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ داواشده‌كات رێگه‌بگيرێت له‌ قه‌ره‌باڵغى له‌ شوێنه‌گشتييه‌كان و شوێنه‌ گه‌شتيارييه‌كان.

ده‌شلێت: قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاكانى عێراق وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه‌.

ده‌قى به‌ياننامه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان :.

Back to top button