لاھور فەرمان بۆ گروپەکەی دەردەکات بۆ ئه‌وه‌ى به‌يه‌ك ئاواز لەسەر بابەتی کەیسی سزادراوانی بادینان بخوێنن.

دواى ئه‌وه‌ى دادگای پێداچونەوەی هەرێمى کوردستان سزای 6 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تاوانبارانى دەڤەری بادینان، پەسەند کرد، وه‌كو ساتى ده‌ستگيركردنيان گروپێك ديسان كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ياننامه‌ ده‌ركردن و هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ى خراوه‌ته‌ڕوو له‌دادگا و به‌رێوه‌چوونى دانيشتنى دادگا به‌شێوه‌ى ئاشكرا باوه‌ڕ پێ ناكه‌ن، چالاكوانێكى بوارى مه‌ده‌نى يش ده‌لێ : ئه‌مانه‌ له‌ نووسينه‌كانيان ديار له‌يه‌ك شوێن ئاڕاسته‌ ده‌كرێن و ئامانجى تريان هه‌يه‌و ده‌يانه‌وێت سۆزى خه‌ڵكى بۆخۆيان ڕابكێشن چونكه‌ هه‌ڵبژاردن مان له‌پێشه‌ .

حوسێن ئه‌حمه‌د له‌ نووسينێكدا رايگه‌ياندووه‌ :”  خۆ دياره‌ لاھور جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی فەرمانی بە گروپەکەی کردووه‌ کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بابەت بنووسن لەسەر بابەتی کەیسی سزادراوانی بادینان وه‌ك ئه‌وه‌ى جارى پێشووش كرديان و ئێستاش هه‌رزوو هاتنه‌ سه‌رخه‌ت.

ده‌شلێ:”  ئەوانەی خێرا ھاتنە سەرخەت ئەمانەن له‌وه‌ پرسه‌ ( خودی لاھور جەنگی و  رێبوار کەریم وەلی، رۆژنامەنوسی لاھور و, بڵێسەی جەبار فەرمان له‌ سەرکردایەتی یەکێتی و،  ھوشیار عه‌بدوڵلاى پەرلەمانتاری ھەڵگەڕاوەی گۆڕان و د.رێبوار کەریم-پەرلەمانتاری یەکێتی و ئاسۆس ھەردی رۆژنامەنووس و سۆران عومەر- تیرۆریست و رابوون مەعروف- پەرلەمانتاری ھەڵگەڕاوە لە نەوەی نوێ و سەرکەوت شەمسەدین-پەرلەمانتاری ھەڵگەڕاوە لە نەوەی نوێ و، غالب محەمەد- پەرلەمانتاری ھەڵگەڕاوەی گۆڕان و کاوە محەمه‌د-پەرلەمانتاری ھەڵگەڕاوەی گۆڕان و یوسف محەمەد-پەرلەمانتاری ھەڵگەڕاوەی گۆڕان و ھاوڕێ مەلا ستار و سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی – ئەندامی پەرلەمانی كوردستان – یەکێتی و ژماره‌يه‌كى تريان).

ناوبراو گوتيشى:”  ئەوەی جێگای سه‌رنجە، نوسینی ھەموویان لە یەک ئاراستەدایە و ھەموویان لە یەک سەرچاوەوە نوسینەکانییان بڵاوکردۆتەوە و یەک ئامانجییان ھەیە. نوسینەکەی لاھور بخوێنیتەوە و بەراوردی بکەیت لەگەڵ نوسینی پیاوەکانیدا رێک ھەمان ئەوەی لاھورە بە کەمێک دەستکارییەوە.

له‌ نووسينه‌كه‌يدا ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ كه‌ ھەموویان لە رێگەی گروپی واتسئاپی نوسینگەی لاھورەوە ئاگادار کراونەتەوە کە خێرا بابەت بنوسن لەسەر ئەو بابەتە.

له‌كۆتايى نووسينه‌كه‌يدا ده‌لێ :” ئەمانە رۆژنامەنووس و نوێنەرەکانی کوردن کە خۆیان فرۆشتووە و بە فیکەی لاھور ھەڵدەپەڕن، چاوەڕوان دەکرێت کۆیلەکانی تری لاھوریش دەست بکەن بە پۆستکردن لەسەر ھەمان ئاڕاستە .”

Back to top button