وه‌زیرى ته‌ندروستى بە نوێنەرایەتیى سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان لە ڕه‌وشى پێشمەرگە بریندارەکە دەپرسێتەوە
به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، د.سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى پێشمه‌رگه برینداره‌كه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى كۆمارى هه‌ولێر كرد و گوتى: “هه‌رچی پێویست بێت بۆ باشتركردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه‌كه، بۆى ده‌كرێت”.
به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تیی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى (حه‌مید ئیسماعیل)ى كرد، كه یه‌كێك بوو له‌و پێشمه‌رگانه‌ى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا بریندار بوو، له‌وێ رايگه‌ياند: “سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایسپاردووم هه‌رچى پێویست بێت بۆ ڕه‌وشى ته‌ندروستیی ( حه‌ميد ئيسماعيل)، بیكه‌ین”.
د.سامان به‌رزنجى گوتى : “نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌م له شه‌وی یه‌كه‌م بۆی كراوه، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ برینێكی گه‌وره له سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی رانی چه‌پی ده‌كرێت، ئێستا ڕه‌وشى ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه‌كه باشتره”.
هاوكات ئیسماعیل بابەکر، باوکی ئه‌و پێشمه‌رگه‌يه‌ش گوتى: “سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تیمە پزشکییەکان دەکەم بۆ چاودێریکردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستیی کوڕەکەم”.
ئيسماعيل بابه‌كر باوكى ( حه‌ميد ئيسماعيل) گوتيشى:” سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاندووه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى پێشمه‌رگه‌كه له هه‌رێمى كوردستان نه‌بێت، ئه‌و كاته ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات.