سلێمانى: رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زان قەدەخەی هاتووچۆ نابێت
پارێزگاری سلێمانی رايده‌يگه‌ينێت، قەدەخەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا نابێت ، داواش ده‌كات : هاووڵاتییان پابەندی رێنمایی و رێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن “.
د. هه‌واڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، له راگه‌ێندراوێكدا له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زان كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى ( حواكوڕك) كه‌وتووه رايگه‌ياندووه، “هەر شوێنێک پابەندی رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکان نەبێت، دادەخرێت و بەپێی ئەو بڕیارانەی لە بەیانەکانی وەزارەتی ناوخۆدا دیاریکراون، رێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.
له راگه‌يێندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه:” قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراقدا وەکو خۆی دەمێنێتەوە، بەپێی ئەو رێکارانەی کە لە بەیانی ژمارە 15ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆدا دیاریکراون.
پارێزگای سلێمانی ده‌شلێت :” یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە کە بەپێی تایبەتمەندیی یەکە کارگێڕییەکانیان رێنمایی و رێکاری پێویست پەیڕەو بکەن، بەمەرجێک پێچەوانە نەبن بە ناوەرۆکی نووسراوی ژمارە 9310ی رۆژی 7ی ئایاری 2021ی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.
پێشتر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک يش بڕیاری هاوشێوەیان داوە و لە رۆژانی جەژندا هاتووچۆ بە پابەندبوون بە رێنوێنییە تەندروستییەکان، ئاسایی دەبێت و داوا له هاوڵاتيان ده‌كه‌ن قه‌ره‌باڵغى دروست نه‌كه‌ن و پابه‌ند بن به رێكاره‌كانى خۆپارێزى.