توركیا لە میسر نزیك دەبێتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی گوتی، وڵاتەکەی پەیوەندی زۆری لەگەڵ میسردا هەیە، گوتیشی: دەبێت بیپارێزین …..ئێمە بەدوای ئەوەداین کە بە ڕەگ و ڕیشەی مێژووییەوە لەگەڵ گەلی میسر دا یەکێتی بگەڕێنینەوە.”

ئەم وتانەی سەرۆکی تورکیا دوای کۆتایی هاتنی دوو ڕۆژ لە گفتوگۆکانی میسر و تورکیا دێت لە قاهیرە .

میسر ڕۆژی پێنجشەممە وردەکاری خولی لێکۆڵینەوە لە ڕاوێژ و گفتوگۆی لەگەڵ تورکیا ئاشکرا کرد ، کە لە قاهیرە بەڕێوە چوو و تیشکی خستە سەر فایلەکانی لیبیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا و عێراق .

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button