پارتی و حكومه‌تیش به‌بڕیاری دادگای ته‌میز له‌رووی سیاسیه‌وه زه‌رمه‌ند بووه، به‌ڵام كه‌س ناتوانێت ده‌ست وه‌ردان له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكات
له‌هه‌ولێر بریاری دادگای ته‌میز سه‌باره‌ت به په‌سه‌ند كردنی بڕیاری دادگایی تاوانی هه‌ولێر به تاوانبار ناساندنی شێروان ئه‌مین و گروپه‌كه‌ی و حكومدانیان به شه‌ش ساڵ زیندانی، له ئه‌نجامی چی دروست بووه؟
له‌و باره‌یه‌وه به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، تاوانباران له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكلۆینهوهی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر، دانیان به‌وه داناوه كه سه‌ردانی چه‌ند كونسوڵخانهیهكیان كردووه، كه زانیاریان له‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوه‌ته كونسوڵخانه‌كان و له‌به‌رامبه‌ر دا پاره‌یان وه‌رگرتووه ئه‌مه‌ش له بریاری دادگای ته‌میزدا خراوه‌ته روو.”
به‌گوێره‌ی بۆچوونی چاودێرانی سیاسيی و یاسایی :” ئه‌م بابه‌ته‌ی كونسوڵخانه‌كان كه ناویان له بڕیاری دادگای ته‌میز دا هاتووه، له‌رووی سیاسیه‌وه هه‌م بۆ پارتی و هه‌م بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیانی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره بڕیاری دادگایی ته‌میزه و كه‌س ناتوانێت ده‌ستێوه‌ردان له‌كارو باریاندا بكات، چونكه له‌رووی سیاسی و دبلۆماسیه‌وه زیانی هه‌یه به‌ڵام سه‌روه‌ری دادگا له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه.”