نرخی نه‌وت ئاستێكی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێ شه‌مه‌ 21/2/2017 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 57 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێ له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ له‌ ئاسته‌كانی 56 دۆلار و 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌ و توانیویه‌تی ئاسته‌كانی 55 دۆلار به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ببڕێت و له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو له‌ ئاسته‌كانی 56 دۆڵار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2016 هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی رێكه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ئۆپیك ده‌ستی پێكرد و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی ئاسته‌كانی 50 دۆلار تێبپه‌ڕێنێت، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاسته‌كانی چاوه‌ڕوان كراو.

به‌پێی بۆچوونی شاره‌زایانی ئابووری، رێكه‌وتنه‌ ئابووریه‌كانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌گاته‌ ئاسته‌كانی 60 تاوه‌كو 70 دۆلار، به‌ڵام 3 مانگ به‌سه‌ر ئه‌م واده‌یه‌ تێپه‌ڕیوه‌ ته‌نها ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك توانی له‌ ئاسته‌كانی 60 دۆلار خۆی ببینێته‌وه‌.

Back to top button