عێراق: توركیا بێ مۆڵەت ھاتۆتە سنورەكان

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، کە هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و ئەنقەرەدا نییە کە ڕێگا بە هێزەکانی تورکیا بدات لە ناو خاکی عێراقدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەنجام بدەن .”

تەحسین ئەلخەفاجی، وتەبێژی کۆماندار، گوتیشی:”حکومەتی عێراق ناتوانێت لەگەڵ تورکیا ڕێککەوێ بۆ بۆردوومانکردنی وڵاتەکەمان، ئەمەش نادروست و نایاساییە، بۆیە پەیوەندیمان هەیە و کار لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بۆیە زۆر گرنگە کە ئێمە بۆچوونەکان ڕێکخەین بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئەو پێشێلکارییانە” .

 جەختشی کردەوە کە: “کاری ڕۆژانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و حکومەتی ناوەندییەوە لە بەغدا لەم بارەیەوە هەیە.”

س:ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button