سەركردەیەكی گۆڕان بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی: موزایەدە مەكەن ئێوە رۆژنامهنووستان له باوهشی دایكیدا كوشتووە
سەركردەیەكی بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات، موزایەدە بە كەیسی حوكمدراوانی بادینانەوە نەكەن و وەبیریان دێنێتەوە كە ”ئێوە ڕۆژنامەنووستان لە باوەشی دایكیدا كوشتووە“.
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە خۆلادان لە كوشتنی كاوە گەرمیانی لە لایەن سەركردەیەكی باڵای ئەو حزبە و كوشتنی ئامانج بابانی بە هاوسەر و منداڵەوە لە لایەن هاوسەرۆكێكی ئەو حزبە و براكەی، رادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمی، خنكاندنی زانای قایمقام، زیندانیكردنی بەهرۆز جەعفەری توێژەر تەنیا لەسەر وتارێك و دەیان كەیسی دیكە، راگەیاندراوێكی دەركردووە و بانگەشەی درۆیینە و چەواشەكاری لەبارەی كەیسی تاوانبارانی حوكمدراوی بادینان دەكات.
لە بەرامبەردا شێخ فەیسەڵ محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رايگەیاند: ”له پرسی گیراوانی بادینان ئهجێندای خۆمان ههیه، ناكهوینه ژێر كایگهریی ئهم و ئهو، به فهرمی سهرۆكی ههرێممان ئاگادار كردوهتهوه كاتێك سهردانی كردین و قسهی خۆمان كردووه“.
ناوبرا داواشی لەو حزبە كرد موزایەدە نەكەن و روونی كردەوە: ”مهرج نییه ئهوهی یهكێتی دهیكات بۆ بهرژهوهندی خهڵك بێت، لێرهوه به مهكتهبی سیاسییان دهڵێن خۆی لێره رۆژنامهنووستان له باوهشی دایكیدا كوشتووه؟ لهم سنووری سلێمانییه كوشتن و لێدان و ئهتكردنی رۆژنامهنووس كراوه و لهو لاش له سنووری ههولێریش خروقات كراوه”.
زۆرێك لەوانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسەیان لەسەر ئەم بەیاننامەیەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كردووە، پرسیاری ئەوە لەو حزبە دەكەن كە ئاخۆ ئەو كاتەی لە ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٩دا ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەكەی لە نێو سلێمانی و بە دووریی تەنیا چەند سەد مەترێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كوژران و بەڵگەی زەقیش لەسەر كوشتنیاندا هەبوو، بۆچی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە نوزەی لێوە نەهات و بە زەبری هێزیش دۆسیەكەیان بە دادگا داخست؟
س: باسنيوز